Rewa Mahmut Hasan,Muhammet Ali Kemal
05 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 06 نیسان 2017
ئەنقەرە-AA
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن لەبارەی هێرشی رژێمی ئەسەد بەچەکی کیمیاوی بۆسەر شاری ئیدلب گوتی: "بەڕێز سەرکۆمارمان پەیوەندییەکی ئەنجام دا لەگەڵ بەڕێز پوتین. لەسەر ئاستی نەتەوەیەکگرتووەکان هەندێک چاوپێکەوتنمان هەیە. بەڵام بەداخەوە سەرەڕای هەموو هەوڵەکان، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێ کردار وەستاون لەبەرامبە ئەو کارەی بەسەر گەلی سووریادا دێت".
ئیبراهیم کاڵن لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسێکدا ئاماژەی بەو هێرشە کیمیاوییە دا کە کراوەتە سەر شاری ئیدلب لە سووریا و ئاشکرای کرد کە ئەمە یەکەمین تاوانی جەنگ نییە کە لەلایەن رژێمی ئەسەدەوە ئەنجام دەدرێت دووپاتیشی کردەوە کە بەدرێژایی شەش ساڵ هەوڵی تەواویان داوە بۆ کۆتاییهێنان بەو کارە نامرۆڤانەیەی بەرامبەر گەلی سووریا ئەنجام دەدرێت.
گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا، ئیبراهیم کاڵن گوتیشی: "بەڕێز سەرکۆمارمان پەیوەندییەکی ئەنجام دا لەگەڵ بەڕێز پوتین. لەسەر ئاستی نەتەوەیەکگرتووەکان هەندێک چاوپێکەوتنمان هەیە. بەڵام بەداخەوە سەرەڕای هەموو هەوڵەکان، کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بێ کردار وەستاون لەبەرامبە ئەو کارەی بەسەر گەلی سووریادا دێت، ئێمەش بەردەوامین بەدرێژای ئەو ساڵانە بۆ هاریکاری گەلی سووریا و یارمەتیدانیان و گەیاندنی یارمەتیەکان بە لێقەوماوان، هەڵبەت لە نزیکەوە چاودێری رەوشەکە دەکەین ئایا بزانین ئەم هێرشە چی بەدوای خۆیدا دەهێنێت".
لەبەشێکی تری گوتەکانیدا، ئیبراهیم کاڵن ئاماژەی بەوەدا کە ئەو رووداوانەی لە سووریا لەم چەند ساڵەی دواییدا روو دەدەن، دەریدەخەن تورکیا چەندە لەسەر حەقە لەسەر ئەو تێزانەی باسی لێوە دەکات و گوتی: "ئەگەر ئەم جەنگە رانەوەستێت، بەداخەوە ئەو جۆرە رەشەکوژیانە بەردەوامیان دەبێت. بەڵام ئینشائەڵڵا لەم بارەیەوە ئەوەی خاوەنی ویژدان بێت پێکەوە هەوڵ دەدەین بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگە".