Hemn Osman
29 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 03 کانوونی یەکەم 2015
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا ئه‌حمه‌د داودئۆغڵو، رایگه‌یاند: "هێزەکانی چه‌كدارمان، ئه‌و فه‌رمانه‌یان جێبه‌جێ كردووه كه به هه‌ڵوێستێكی یاسایی و شه‌رعی پێیان كراوه به‌ڵام ئه‌و فه‌رمانه، فه‌رمانێك نییه دژی وڵاتێك. بێگومان هیچ كه‌س نایه‌وێت له نێو ئه‌م بازنه ئاگرینهدا كایه‌ی ئاسمانی وه‌ك سوزگی كون كون بێت".
پێش رێكه‌وتنی بۆ برۆكسل، داودئۆغڵو له فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سه‌نبۆغا، كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی رێكخست و سه‌باره‌ت به بابه‌ته‌كانی رۆژه‌ڤ وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌نووسانی دایه‌وه.
سەرۆكوەزیرانی توركیا داودئۆغڵو، باسی له ته‌رمی فڕۆكه‌وانه رووسییه‌كه كرد و گوتی: "ئەو فڕۆكەوانە رووسیەی لەكاتی بەزاندنی كایەی ئاسمانی توركیادا گیانی لەدەست دا، شەوی رابردوو، سەعات 1:45 خولەك هێنرایە سنووری وڵاتەكەمان و رادەست كرایەوە. شەو لە هەتای لەلایەن پیاوانی ئایینی مەسیحی ئۆرتۆدۆكسەوە و لەچوارچێوەی نەریتی ئایینی خۆیاندا مەراسیمی پرسەی بۆ ئەنجام درا. لەسەر داخوازی رووسیا، ئێمە دەستپێشخەریمان كرد و تەرمەكەش رادەستی رووسیا دەكرێتەوە".
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه له چوارچیوه‌ی یاساكانی جه‌نگدا رووبه‌ڕووی ئه‌و فڕۆكه‌یه بوونه‌ته‌وه كه كایه‌ی ئاسمانی توركیای به‌زاندووه، داودئۆغڵو گوتی: "ئەو هەوڵانەی كە دەدرێن بۆ ئەوەی توركیا بە بەرپرسیار دابنرێت لەسەر پرسی خستنەخوارەوەی ئەو فڕۆكەیەی كە سنووری ئاسمانی بەزاندبوو، لە رووی یاساكانی نێودەوڵەتییەوە بێ ئەنجامە و ناشەرعییە، هاوكات كارێكی راستیش نییە بۆ پەیوەندی دۆستانە و دراوسێیانەی توركیا و رووسیا. ئەگەر بەدوای بەرپرسیاردا دەگەڕێن، ئەوە دەبێت سەرەتا ئەو لایەنە لێپێچینەوە لەگەڵ خۆیدا بكات كە چەندین جار سنووری ئاسمانی توركیای بەزاندووە. ئەو روونكردنەوانەی لەو ماوەیەی دواییدا لەلایەن رووسیاوە دەرێت، لە رووی پەیوەندی دراوسێتییەوە قبووڵ نەكراوە".
سەرۆکوەزیرانی تورکیا گوتیشی: "هێزەکانی چه‌كدارمان، ئه‌و فه‌رمانه‌یان جێبه‌جێ كردووه كه به هه‌ڵوێستێكی یاسایی و شه‌رعی پێیان كراوه به‌ڵام ئه‌و فه‌رمانه، فه‌رمانێك نییه دژی وڵاتێك. بێگومان هیچ كه‌س نایه‌وێت له نێو ئه‌م بازنه ئاگرینهدا كایه‌ی ئاسمانی وه‌ك سوزگی كون كون بێت".
هاوكات له درێژه‌ی قسه‌كانیدا داودئۆغڵو رایگه‌یاند: "به‌وانه ده‌ڵێم كه هه‌ر كاتی رووداوه‌كه ده‌وڵه‌تیان تۆمه‌تبار كرد و دوێنێش له په‌رله‌مان باسی كۆمه‌ڵكوژی ده‌كه‌ن. له هه‌موو رووداوێكدا، له رووداوه‌كه‌ی وێستگه‌ی شه‌مه‌نده‌فه‌ری ئه‌نقه‌ره كه داعش ئه‌نجامی دا حكوومه‌ت و ده‌وڵه‌تتان تۆمەتباركرد، ئه‌گه‌ر له گیانله‌ده‌ستدانی به‌ڕێز تاهیر ئێلچیدا، هه‌رچه‌نده به‌ڵگه‌یه‌كیش له‌به‌رده‌ستدا نییه بیكه‌ن به ماڵ به‌سه‌ر حكوومه‌ته‌وه و گوێ له گیانی ئه‌و دوو پۆلیسه بخه‌وێنن كه به‌ر له رووداوه‌كه گیانیان له‌ده‌ست دا و هیچ له‌باره‌یانه‌وه نه‌ڵێن، وا نیشانی بده‌ن كه ده‌وڵه‌ت ئاژاوه‌گێڕی دژی به‌ڕێز تاهیر ئێلچی دروست كردووه، ئه‌م هه‌ڵوێسته ئاشتی بۆ وڵات ناهێنێت و له مه‌یدانی سیاسی‌دا باجی هه‌یه".