Hakan Çopur,Kasım İleri,Muhammed Bilal Kenasari,Rewa Mahmut Hasan
17 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 17 مای,س 2017
واشنتۆن - AA
له میانی كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند: "پشتیوانی له توركیا ده‌كه‌ین له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی رێكخراوه تیرۆریستییه‌كانی وه‌ك داعش و په‌كه‌كه و، دڵنیایی ده‌ده‌ینه توركیا له‌باره‌ی جێنه‌هێشتنی شوێنی ئارام بۆ گرووپه تیرۆریستیه‌كان".
دۆناڵد تره‌مپ، له‌گه‌ڵ سه‌ركۆماری توركیا، رەجەب تەیب ئه‌ردۆغان له كۆشكی سپی كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی ساز كرد.
سه‌رۆكی ئه‌مریكا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه په‌یوه‌ندی زۆر دێرین له نێوان ئه‌مریكا و توركیادا هه‌یه و، باسی له‌وه كرد كه سه‌ربازانی تورك و ئه‌مریكی له جه‌نگی كۆریادا شان به شانی یه‌كتر جه‌نگاون و، ئه‌وه‌یان له بیرنه‌كردووه كه سه‌ربازانی تورك له‌وێ چیان كردووه، ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه توركیا دژی كۆمۆنیزم و بڵاوبوونه‌وه‌ی سۆڤیه‌ت راوه‌ستاوه.
دۆناڵد تره‌مپ باسی له‌وه كرد كه بوێری توركه‌كان له جه‌نگه‌كاندا ئه‌فسانه‌ییه و، جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌مڕۆش رووبه‌ڕووی هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی نوێی تیرۆر بوونه‌ته‌وه و، سه‌رله‌نوێ به به‌ره‌نگاری هاوبه‌شه‌وه رووبه‌ڕووی ئه‌و دوژمنه هاوبه‌شه ده‌بینه‌وه.
دۆناڵد ترەمپ گوتی: "گەلی تورکیا لەم ساڵانەی دواییدا رووبەڕووی چەندین ھێرشی تیرۆریستی ترسناک بووەوە. ئێمە پرسەنامە و پشتیوانیمان بۆ خانەوادەی قوربانیانی ئەم ھێرشانە و گەلی تورکیا دەنێرین. پشتیوانی لە تورکیا لە بەرەنگاربوونەوەی گرووپە تیرۆریستییەکانی وەک پەکەکە و داعش دەکەین و متمانە دەدەین لەبارەی نەھێشتنی شوێنێکی ئارام بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان".
لەبەشێکی دیکەی گوتەکانیدا سەرۆکی ئەمریکا گوتی:
"بە جۆشێکی زۆرەوە چاوەڕێی کاری پێکەوەیی دەکەم لەگەڵ سەرکۆمار ئەردۆغان، بۆ بنیاتنانی داهاتوویەک کە تەواویی مرۆڤەکانمان بە شکۆمەندانە بژین و رووبەڕووی هەڕەشە هاوبەشەکان ببینەوە و ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەستەبەر بکەین".
لەبەرامبەر هەوڵەکانی تورکیا بۆ کۆتاییهێنان بە رەشەکوژیەکانی ناو سووریا ترەمپ گوتی:
"بە ستایشەوە پێشوازی لە ھەوڵەکانی رێبەرایەتی تورکیا بۆ وەستاندنی کۆمەڵکوژییە دڕندەییەکانی سووریا دەکەین. شەڕی ناوخۆی سووریا گشت جیھانی شۆک کردووە. بۆ بینی ئەمە تاکە شتێک کە پێویستە بیکەین ئەوەیە، سەیری لاپەرەی یەکەمی رۆژنامەکانی ئەمڕۆ بکەین. پشتیوانی لە ھەموو ھەوڵێک بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژییەکانی سووریا و دەستەبەرکردنی دەرفەتێک بۆ چارەسەری ئاشتی دەکەین".