Musab Turan,Hemın Othman Mohammed
01 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 02 تشرینی دووەم 2017
ئیستانبوڵ - AA
وه‌زیری گومرك و بازرگانی توركیا، بوله‌نت توفه‌نكجی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هاتوچۆی ئاسایی له ده‌روازه‌ی سنووری خابوور به‌رده‌وامه و، گوتی: "له دوێنێوه سێ هه‌زار ئۆتۆمبێل له خابووره‌وه چوونه‌ته ژووره‌وه. له كاتی ئاسایی‌دا ژماره‌ی هاتوچۆی رۆژانه له ده‌روازه‌ی سنووری خابوور گه‌یشتووه‌ته تا چوار هه‌زار ئۆتۆمبێل. ئاساییانه توانای هاتوچۆی سێ هه‌زار بۆ سێ هه‌زار و 500 ئۆتۆمبێلی هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه كاروباری ئاسایی درێژه‌ی هه‌یه".
له لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو، توفه‌نكجی باسی له‌وه كرد ده‌روازه‌ی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل راده‌ستی حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق كراوه و ئه‌وه‌یش هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ره.
توفه‌نكجی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه پاش ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان، توركیا ئیراده‌ی هه‌یه كه ده‌روازه سنووری و فڕۆكه‌خانه‌كان له لایه‌ن حكوومه‌تی ناوه‌ندیه‌وه به‌ڕێوه‌ببرێت و، گوتی: "پێشهاته‌كان ئه‌وه‌یان ئه‌نجامدا. كاتێک ته‌ماشای ده‌كه‌ین ده‌بینین كاتێک به‌ڕێز سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ردانی توركیای كرد تاوتوێی بابه‌تی كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كی نوێ كرا له ئۆڤاكۆی، لایه‌نی عێراقی ئه‌رێنیانه له‌و باره‌وه نزیكبووه‌ته‌وه. بابه‌ته‌كه نه‌هاتۆته رۆژه‌ڤه‌وه، به‌ڵام كاره‌كان له‌و باره‌یه‌وه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان درێژه‌ی هه‌یه".
گوتیشی: "بوونی ده‌روازه‌ی دووه‌می جێگره‌وه گرنگه كه بازرگانیمان له‌گه‌ڵ عێراق به‌ره‌وپێش ده‌بات و فراوانی ده‌كات، گرنگه بۆ پاراستن له رووی هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌رێمی. گه‌رمی و پێشكه‌وتنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراقدا كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی دووه‌می سنووری ده‌كاته ناچاری. ئێمه ئه‌و بابه‌ته به پلانی دووه‌م نابینین له‌باره‌ی راگرتنی كاره‌كان یان راده‌ستكردنی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌روازه‌ی سنووری ئیبراهیم خه‌لیل به حكوومه‌تی ناوه‌ندی".
توفه‌نكجی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه هاتوچۆی ئاسایی له ده‌روازه‌ی سنووری خابوور به‌رده‌وامه و، گوتی: "له دوێنێوه سێ هه‌زار ئۆتۆمبێل له خابووره‌وه چوونه‌ته ژووره‌وه. له كاتی ئاسایی‌دا ژماره‌ی هاتوچۆی رۆژانه له ده‌روازه‌ی سنووری خابوور گه‌یشتووه‌ته تا چوار هه‌زار ئۆتۆمبێل. ئاساییانه توانای هاتوچۆی سێ هه‌زار بۆ سێ هه‌زار و 500 ئۆتۆمبێلی هه‌یه. له‌به‌رئه‌وه كاروباری ئاسایی درێژه‌ی هه‌یه".