Muhammet Ali Kemal
23 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 24 کانوونی دووەم 2017
لەندەن- AA
یانەی چێڵسی لە دوایین یاریی ئەم ھەفتەیەی پرێمیەر لیگدا توانی لە یاریگای خۆیدا، بەئەنجامی ٢-٠ لە یانەی ھاڵ سیتی بباتەوە.
لەکاتێکدا لە ھەفتەی ٢٢ەمی پرێمیەر لیگدا، ھەریەک لە تۆتنھام، مانچستەر سیتی و مانچستەر یونایتد لە رووبەرووبوونەوەکاندا بەرامبەر بوون و یانەی لیڤەرپوول تامی یەکەم دۆڕانی کرد، چێڵسی میوانداریی ھاڵ سیتی کرد و توانی لە رێگەی دوو گۆڵی ھەردوو یاریزان کۆستا و کاھیل بەسەریدا سەرکەوێت.
ئەمە ٥٢ەمین گۆڵ و ١٧ەمین ئاسیستی دیێگۆ کۆستایە کە ١٠٠ یاریی لەگەڵ چێڵسیدا کردووە.
یانەی چێڵسی کە لە ئێستادا خاوەنی ٥٥ خاڵە و لە پێشەنگی ریزبەندی پرێمیەر لیگدایە، ھەفتەی داھاتوو بەرەوڕووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.
ھاوکات یانەی ئارسناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداریی یانەی بێرنلی کرد و توانی بەئەنجامی ٢-١ یارییەکەی لێبەرێتەوە. بەوشێوەیەش بە ٤٧ خاڵ چووە پلەی دووەمی ریزبەندی پرێمیەر لیگ.