Doga Kirmizioglu,Muhammet Ali Kemal
04 مای,س 2018•نوێکردنەوە: 05 مای,س 2018
ئەنقەرە - AA
لە یاری گەڕانەوەی قۆناغی نیوەی کۆتایی یۆرۆپالیگدا یانی ئەتڵەتیکۆ مەدرید میوانداریی یانەی ئارسناڵی کرد و بە گۆڵێکی بێ بەرامبەر یارییەکەی لێبردەوە و توانی بۆ یاریی کۆتایی سەرکەوێت.
یاری چوونی نێوان ھەردوو یانە، بە یەکسانبوونی ھەردوولا بە ئەنجامی ١-١ کۆتاییھاتبوو.
لە خولەکی ٤٥+٢ دیێگۆ کۆستا توانی تاکە گۆڵی یارییەکە بۆ یانەکەی تۆماربکات.
بەو ئەنجامەش گێمی یەکەم کۆتایی هات و بەھۆی ئەوەش کە لە گێمی دووەمدا ھیچ یەک لە یانەکان نەیانتوانی گۆڵ تۆماربکەن، یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید بە ئەنجامی ١-٠ یارییەکەی بردەوە و سەرکەوتنی بۆ یاری کۆتایی یۆرۆپالیگ بەدەستھێنا.