Sangar Hamad Azeez
19 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 20 ئادار 2018
هەولێر - AA
یانەی ئارسناڵ و ریال مەدرید لەم ساڵدا دووجار رووبەرووی یەک دەبنەوە.
ماڵپەری فەڕمی یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی، لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاندووە کە لەم ساڵدا ئەستێرەکانی پێشووی یانەی ئارسناڵ لە دوو یاریدا بەشێوەی چوون و هاتن رووبەرووی ئەستێرەکانی پێشووی یانەی ریال مەدرید دەبنەوە.
هەر لە روونکردنەوەکە ئاماژە بەوە دەکات کە داهاتی هەردوو یارییەکە لە پرۆژەی خێرخوازی خەرج دەکرێت.
بڕیارە یەکەم یاری لە ٣ی حوزەیران، لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە شاری مەدرید ئەنجام بدرێت و، یاری گەڕانەوەش لە ٨ی ئاب لە یاریگای ئیماراتیس لە لەندەن ئەنجام بدرێت.
تاوەکو ئێستا هەریەک لە یاریزانان رۆبەرتۆ پیرێس، گیلبەرتۆ سیلڤا، سۆڵ کامپڵ، رەی پۆرلەر ، فرێدی لیونبێرگ، تۆماس رۆزیسکی و لاورێن لە ئارسناڵ و، لە ریال مەدریدیش هەریەک لە؛ رۆبێرتۆ کارلۆس ، خاپی ئەڵۆنسۆ ، رائۆل گۆنزالێز ئامادەیی خۆیان نیشانداوە بۆ بەشداریکردن لە یارییەکان.