Hüseyin Burak Demirer,Muhammet Ali Kemal
27 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 28 ئادار 2018
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌كێتیی تۆپی پێی ئه‌ورووپا ناسراو به (UEFA) گۆڕانكاریی له ژماره‌یه‌ك له یاساكانی تایبه‌ت به پاڵه‌وانێتیی یانه‌كان بۆ سێ وه‌رزی داهاتوو، كرد.
به‌پێی راگه‌یه‌نراوێك كه له‌لایه‌ن یه‌كێتییه‌كه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ژماره‌یه‌ك گۆڕانكاریی له یاساكانی پاڵه‌وانێتییه‌كان له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كان بۆ هه‌ر سێ وه‌رزی (٢٠١٨-٢٠١٩) (٢٠١٩-٢٠٢٠) (٢٠٢٠-٢٠٢١) ئه‌نجامدراوه.
له‌چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییهكانیشدا له هه‌ریه‌ك له خوولی یانه پاڵه‌وانه‌كان، خولی ئه‌ورووپا و جامی سوپه‌ری ئه‌ورووپادا، ئه‌گه‌ر یارییه‌كان گه‌یشتنه گێمی زیادكراو، ئه‌وا رێگه به گۆڕینی چواره‌می یاریزانان ده‌درێت.
ئه‌و یارییانه‌ی خوولی یانه پاڵه‌وانه‌كان كه له کاتژمێر ٢٠ و٤٥ خوولەکەدا ده‌ستپێده‌كه‌ن، له کاتژمێر ٢١ دا فیكه‌ی ده‌ستپێكردنیان لێده‌درێت. له هه‌ر هه‌فته‌یه‌كی تایبه‌ت به یارییه‌كانی قۆناغی گرووپه‌كاندا چوار یاریی له کاتژمێر ١٨و ٥٥ خوولەکەدا ده‌ستپێده‌كه‌ن. له خوولی ئه‌ورووپادا سه‌رجه‌م یارییه‌كان تا قۆناغی چاره‌كی كۆتایی له ١٨و ٥٥ خوولەکەدا و لە ٢١ دا ده‌ستپێده‌كه‌ن، له قۆناغی چاره‌كی كۆتایی به‌دواوه له ٢١دا ده‌ستپێده‌كه‌ن.
ئه‌و یانانه‌ی ده‌گه‌نه یاریی كۆتایی خوولی یانه پاڵه‌وانه‌كان و خوولی ئه‌ورووپا و جامی سوپه‌ر ده‌توانن له جیاتی ١٨ یاریزان ٢٣ یاریزان له پێكهاته‌كانیاندا هه‌بێت.
هه‌روه‌ها له قۆناغی گواستنه‌وه‌ی نێوان وه‌رزه‌كاندا، یانه‌كان ده‌توانن ٣ یاریزانی نوێ له پێكهاته‌كانیاندا یاریی پێبكه‌ن.