Sangar Hamad Azeez
31 ئادار 2018•نوێکردنەوە: 01 نیسان 2018
ئیستانبوڵ - AA
لە یەکەمین کۆنگرەی رۆژنامەوانیدا لە دوای پەیوەندیکردنی بە یانەی لۆس ئەنجیلۆس گالاکسی ئەمریکی، ئەستێرەی سویدی، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ خۆی بە شێری برسی وەسف کرد.
لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان ئیبراهیمۆڤیچی تەمەن ٣٦ ساڵ جەختی کردەوە لەوەی کە بە ئامانجی بەدەستهێنانی نازناو رووی لە یانە ئەمریکییەکە کردووە و گوتی: "لە کۆتاییدا لێرەم، زۆر بە جۆشم، ناتوانم بووەستم تا یەکەم یاریم ئەنجام دەدەن، شێرەکە برسییە".
ناوبراو ئەوەی نەشاردەوە کە بەهۆی دوورکەوتنەوەی لە یاریگاکان و پێکانە درێژخایانەکەی لە یانەی مانچستەر یونایتد، بیری دووبارە گەڕانەوەی بۆ ناو یاریگاکان کردووە.
لە وەڵامی پرسیارێکی رۆژنامەنووسان سەربارەت بە تەمەنی، ئیبراهیمۆڤیچ گوتی: "وا هەست دەکەم کە گەنجم. وەک پێشتریش گوتوومە خۆم وەک بونیامین بۆتۆن دێتە بەرچاو. بە پیری لە دایکبووم بەرەو گەنجی دەچمەوە. بۆیە نیگەران نییم بە تەمەنم".