Muhammet Ali Kemal
04 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 06 کانوونی یەکەم 2016
لەندەن - AA
لەمیانی رکابەرییەکانی هەفتەی 14ی پرێمیەرلیگدا، یانەی ئارسناڵ بەئەنجامی 5-1 لەیانەی وێست هام یونایتدی بردەوە.
لەگێمی یەکەمدا یانەی ئارسناڵ توانی لەڕێگەی گۆڵێکی مەسعود ئۆزیلەوە لە خولەکی 24دا پێشبکەوێت و گێمەکەی بەو گۆڵە کۆتایی پێ هێنا. دواتر لە گێمی دووەمدا ئالێکسیس سانچێز لەماوەی 14 خولەک و 29 چرکەدا سێ گۆڵی بۆ تۆپهاوێژەکان و هاتریکی خۆی لەیارییەکەدا تۆمار کرد. پاشان ئالێکس ئۆکسلەید چامبەرلەین گۆڵی پێنجەمی بۆ ئارسناڵ تۆمار کرد، لەبەرامبەردا تاکە گۆڵی یانەی وێست هام یونایتدی خاوەن ماڵ لەلایەن ئاندی کارۆڵەوە تۆمار کرا.
یانەی ئارسناڵ بەشێوەیەکی جیاواز کۆتایی بە دێربی هێنا و بووە خاوەنی 31 خاڵ بەو شێوەیەش پلەی دووەمی ریزبەندیی لەدوای یانەی چێڵسی-یەوە گرت. لەبەرامبەردا وێست هام یونایتد لە 12 خاڵدا مایەوە.