Muhammet Ali Kemal
31 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 04 حوزەیران 2017
ئیستانبوڵ - AA
یانەی ئارسناڵی ئینگلیزی، گرێبەستی راهێنەری یانەکە، ئارسن ڤینگەری بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە درێژکردەوە.
خاوەنکاری بەرەگەز ئەمریکی، ستان کرۆیەنکێ کە خاوەنی زۆرترین پشکە لە یانەی ئارسناڵ، گرێبەستی راهێنەری یانەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە درێژکردەوە سەرەڕای ئەوەی بۆ یەکەمجارە لە وەرزی ١٩٩٦-١٩٩٧ەوە، ئارسن ڤینگەر راهێنەری یانەکەیە، ئارسناڵ نەیتوانی بچێە ریزی چوار یانەی یەکەمی پریمیەرلیگەوە.
ڤینگەر کە وەرزێکی دوور لەو ئاستەی بەڕێکرد کە هاندەرانی یانەکە چاوەڕێیان دەکرد، جامی فیدراسیۆنی ئینگلتەرای بەئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆلێک لە یانەی چێڵسی بردەوە و دواتریش پیشنیازی دەستەی بەڕێوەبەرایەتی ئارسناڵی بۆ راهێنەرایەتی کردنی یانە بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە، پەسەند کرد.
میدیای بریتانی ئاشکرایکردووە کە ڤینگەر بۆ هەر ساڵێکی گرێبەستەکە، بڕی ٨ ملیۆن پاوەند وەک مووچە وەردەگرێت.