Muhammet Ali Kemal
27 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 28 مای,س 2017
- یاریزانی پرتوگالی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە پێشەنگی ئەو یاریزانانە دێت کە لەم ساڵدا زۆرترین داهاتیان هەبووە
لەو لیستەدا کە گۆڤاری فۆربس بە ئەژماکردنی هەریەک لە مووچە، داهاتی سپۆنسەرەکان و هاندانەکان، ئامادەیکردووە، رۆناڵدۆ لەساڵی ٢٠١٧دا ٩٣ ملیۆن دۆلار داهاتی هەبووە و بەو شێوەیەش لەنێو یاریزانەکانی جیهاندا زۆرترین دهاتی بەدەستهێناوە.
بەدوای رۆناڵدۆشدا هەریەک لە ئەستێرەی ئەرجەنتینی یانەی بەرشەلۆنە لیۆنەل میسی بە بەدەستهێنانی ٨٠ ملیۆن دۆلار و یاریزانی بەرازیلی هەمان یانە، نەیمار دا سیلڤا بە بەدەستهێنانی ٣٧ ملیۆن دۆلار، پلەی دووەم و سێهەمیان گرتووە.
هاوکات یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد، پۆڵ پۆگبا لە ریزبەندی ١٠مدایە بە بەدەستهێنانی ٢١ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار دۆلار.
لیستی ئەو ١٠ یاریزانەی زۆرترین داهاتیان لەماوەی ئەمساڵدا هەبووە، بەم شێوەیەیە:
| یاریزان | یانە | داهات بە دۆلار |
|---|
| 1 | کریستیانۆ رۆناڵدۆ | ریاڵ مەدرید | ٩٣ ملیۆن |
|---|
| 2 | لیۆنێل میسی | بەرشەلۆنە | ٨٠ ملیۆن |
|---|
| 3 | نەیمار | بەرشەلۆنە | ٣٧ ملیۆن |
|---|
| 4 | گارس بەیڵ | ریاڵ مەدرید | ٣٤ ملیۆن
|
|---|
| 5 | زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ | مانچستەر یونایتد | ٣٢ملیۆن |
|---|
| 6 | واین رۆنی | مانچستەر یونایتد | ٢٣.٦ ملیۆن |
|---|
| 7 | لویس سوارێز | بەرشەلۆنە | ٢٣.٣ ملیۆن |
|---|
| 8 | سێرجیۆ ئاگوێرۆ | مانچستەر سیتی | ٢٢.٦ ملیۆن |
|---|
| 9 | جەیمس رۆدریگێز | ریاڵ مەدرید | ٢١.٩ ملیۆن |
|---|
| 10 | پاوڵ پۆگبا | مانچستەر یونایتد | ٢١.٢ ملیۆن
|
|---|