Muhammet Ali Kemal
27 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 28 کانوونی یەکەم 2016
ئیستانبوڵ- AA
یاریزانی تۆپی پێی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی، نەیمار دا سیلڤا رایگەیاند: "لیۆنێل مێسی تاکە یاریزانە کە بتوانێت خەڵاتی تۆپی ئاڵتوونیی بباتەوە".
لە چاوپێکەوتنێکدا کە لە ماڵپەڕی خولی نایابی ئیسپانیا (لا لیگا)دا بڵاوکراوەتەوە، نەیمار پەسنی یاریزانی تۆپی پێی هەڵبژاردەی بەرازیل، باسى لیۆنێل مێسی کردووە و گوتوویەتی: ''من لەبەر خەلاتی تۆپی ئاڵتوونیی یاری تۆپی پێ ناکەم، بەڵکو لەبەر ئەوە دەیکەم کە خۆشمدەوێت و دڵخۆشم دەکات. بەدڵنیاییەوە خوازیارم تۆپەکە ببەمەوە بەڵام بۆ بردنەوەشی خۆم هەلا هەلا ناکەم. ئەم خەڵاتە دەرەنجامی هەوڵ و ئەدایە. تەنها یەک کەس دەتوانێت بیباتەوە، ئەویش لیۆنێل مێسی-یە''.
نەیماری تەمەن ٢٤ ساڵ ئاماژەی بەوەکردووە کە لە یانەی بەرشەلۆنە بەختەوەرە و رایگەیاندووە: ''لێرە ھەست بە باشی دەکەم. وەک ئەوە وایە کە لە ماڵەوە بم. ھاوڕێکانم لە یانەکە و راھێنەرەکەم دەرفەتی ئەوەم پێدەدەن ئەو یارییە بکەم کە حەزم لێیەتی. بۆ من شانازییە کە لەگەڵ مێسی و سوارێزدا یاریی بکەم کە حەیرانیانم. تەنھا لەناو یانەدا ھاوڕێ نیین، بەڵکو دۆستی یەکترین. باش یەکتر دەناسین و دەتوانین زیاتر لەوە ئەنجامبدەین کە ھەیە. دەمەوێت ساڵانێکی زۆر لە بەرشەلۆنە بمێنمەوە''.
لە وەرزی ئەمساڵدا نەیمار دا سیلڤا لە ١٨ یاریی یانەکەیدا بەشدارییکردووە و شەش گۆڵ و ١٤ ئەسیستی ھەبووە.