Sangar Hamad Azeez
30 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2016
ئەستێرەی یانەی ریال مەدرید و هەڵبژاردەی پرتوگال، کرستیانۆ رۆناڵدۆ بۆندێکی بە بڕی ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆ رەت کردەوە.
بریکاری کرستیانۆ رۆناڵدۆی یاریزانی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، مێندێز کە لە ئێستادا لە دوبەییە لە لێدوانێکی بۆ رۆژنامەنووسان ئەوەی ئاشکرا کرد کە یانەیەکی چینی بە بڕی ٣٠٠ ملیۆن یۆرۆ بۆندێکی پێشکەش بە کرستیانۆ رۆناڵدۆ کردووە و ئەمیش بۆندەکەی رەت کردووەتەوە.
مێندێز گوتی: "پارە هەموو شتێک نییە، ریال مەدرید ژیانی رۆناڵدۆیە، ئەم لەوێ دڵخۆشە و بۆیە هیچ شێوەیەک بۆ پارە یانەکە جێناهێڵێت".