Rewa Mahmut Hasan
04 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 06 مای,س 2017
ئیستانبوڵ - AA
یاریزانی هەڵبژاردەی پورتوگال و یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی بۆ تۆپی پێ، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستیگرام ژمارەی شوێنکەوتوانی گەیشتە ١٠٠ ملیۆن بەشداربوو.
رۆناڵدۆی ٣٢ ساڵ سەرەڕای ئەو توانا بەهێزەی کە لەناو یانەکەدا نیشانی دەدات، جێگەی سەرنجی زۆرێک لە هەوادارانی تۆپی پێیە.
لەدوای ئەو ئاستە بەرزەی لە یاری ریال مەدرید و ئەتلەتیکۆ مەدرید نیشانی دا، ناوبراو ژماریەکی زۆر لە بەکارهێنەرانی تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستیگرام فۆڵۆویان کردووە و ژمارەیان گەیشتۆتە ١٠٠ ملیۆن بەشداربوو. لە کاتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نزیکەی ٥٢ ملیۆن شوێنکەوتووی هەیە و لە فەیسبووکیشدا ١٢١ ملیۆن شوێنکەوتوو.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە یاریزانی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بۆ تۆپی پێ، لیۆنێل مێسی لەدوای ناوبراوەوەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا لە ژمارەی شوێنکەوتوواندا.
مێسی٢٩ ساڵ لە ئینستیگرام ٧١ ملیۆن شوێنکەوتوو و لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکیش ٨٩ ملیۆن شوێنکەوتووی هەیە.