Muhammet Ali Kemal
06 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2017
مەدرید - AA
لەمیانی یارییەکەی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا، ناسراو بە لالیگادا، یانەی بارسێلۆنا بەئەنجامی 3-0 لە یانەی سێڤییای بردەوە.
یارییەکە لە یاریگای نو کامپ و بارسێلۆنای دووەمی ریزبەندیی و سێڤییای چوارەمی رووبەڕووی یەکتر کردەوە. یانەی خاوەن ماڵ هەر لەسەرەتاوە تا کۆتایی بەبەهێزیی دەستیپێکرد.
سێ گۆڵەکەی یانەی بارسێلۆنا یەکێکیان لەلایەن لویس سوارێز و دووانەکەی دیکەیان لەلایەن ئەستێرەی ئەرژەنتینی و یاریزانی یانەکە، لیۆنێل میسییەوە تۆمارکران.
بەوشێوەیەش میسی ژمارەی گۆڵەکانی خۆی لە لالیگادا بۆ 27 گۆڵ بەرزکردەوە. ئەو ئەستێرە ئەرژەنتینییە، لەهەریەک لە لالیگا و خولی یانە پاڵەوانەکاندا لە پلەی یەکەمی گۆڵکارانی ئەمساڵدا دێت.
یانەی سێڤییاش کە لە خولی یانە پاڵەوانەکاندا لەبەرامبەر یانەی لیستەر سیتیدا کرایە دەرەوە، ماوەی پێنج هەفتەیە نەیتوانیوە لە لالیگادا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت و بە 58 خاڵەوە لە پلەی چوارەمی ریزبەندیی خولەکەدایە.