Muhammet Ali Kemal
06 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 07 نیسان 2017
ئیستانبوڵ - AA
لەمیانی یارییەکی هەفتەی 30ی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا (لا لیگا)دا، یانەی ریال مەدردید بە ئەنجامی 4-2 لە یانەی لێگانێسی بردەوە.
یارییەکە لە یاریگای یانەی لێگانێس بەڕێوەچوو و تێیدا یانەی ریال مەدرید کە دوایین چوار یاریی بەسەرکەوتن کۆتایی پێهێناوە رووبەڕووی یانەی لێگانێس بوویەوە کە لە دوایین چوار یاریدا شکستی خواردووە.
گوڵەکانی ریال مەدرید لەلایەن هەریەک لە جەیمس رۆدریگێز یەک گۆڵ و ئالڤارۆ مۆراتا سێ گۆل تۆمارکران و دوو گۆڵەکەی یانەی لێگانێسیش هەریەک لەلایەن گابرێل و لوسیانۆ نێڤێسەوە تۆمارکران.
بەم بردنەوەیەش راهێنەری فەڕەنسی، زەینەددین زێدان پێنجەم بردنەوەی لەسەریەکی خۆی تۆمار کرد و کۆی خاڵەکانی یانەکەی بۆ 71 خاڵ بەرزکردەوە، سەرەڕای ئەوەی یارییەک کەمتری ئەنجامداوە بەڵام لە پێشەنگیی ریزبەندییدایە. هاوکات یانەی لێگانێس کە تووشی 15ەمین دۆڕان هات، بە 27 خاڵەوە مایەوە.