Sangar Hamad Azeez
06 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 09 مای,س 2017
یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتدی بەریتانی و ئەستێرەی هەڵبژاردەی سوید زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ، لە ساڵی ٢٠١٧دا لە ریزبەندی دووەم دێت لە لیستی دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان.
بە گوێرەی هەواڵێکی سەندەی تایمزی ئینگلیزی، کە تیایدا ئامارێکی بۆ سامانی یاریزانانی جیهان کردووە و تیایدا ناوی ١٠ ئەستێری وەرزشی دیاری کردووە وەک دەوڵەمەندترین یاریزانی جیهان. ئیبراهیمۆڤیچ لە پلەی دووەمی ریزبەندییەکە دێت بە ١١٠ ملیۆن پاوەند.
هاوکات پلەی یەکەمی ریزبەندییەکەش بەر شۆفێری فۆرمولا وان، لویس هاملتۆن کەوتووە بە ١٣١ ملیۆن پاوەندی بەریتانی .
ریزبەندی ١٠ دەوڵەمەندترین یاریزانانی جیهان بۆ ساڵی ٢٠١٧ بەم شێوەیەیە :
١- لویس هاملتۆن (فۆرمولا وان) ١٣١ ملیۆن پاوەند
٢- زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ (تۆپی پێ) ١١٠ ملیۆن پاوەند
٣- واین روونی ( تۆپی پێ) ٩٣ ملیۆن پاوەند
٤- یانسن بوتۆن ( فۆرمولا وان) ٨٦ ملیۆن پاوەند
٥- رۆری ماکلۆری( گۆڵف) ٨٣ ملیۆن پاوەند
٦- ئاندی مورای ( تێنس) ٧٧ ملیۆن پاوەند
٧- خۆزێ مۆرینهۆ ( تۆپی پێ) ٦١ ملیۆن پاوەند
٨- گاریس بەیل (تۆپی پێ ) ٥٤ ملیۆن پاوەند
٩- پیپ گواردیۆلا (تۆپی پێ) ٥٠ ملیۆن پاوەند
١٠- لیۆل دۆنگ ( تۆپی سەبەتە) ٥٠ ملیۆن پاوەند