Rewa Mahmut Hasan
24 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 25 نیسان 2017
ئیستانبوڵ AA
یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتد، زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ بۆ ماوەیەک لە یاریکردن دوور دەکەوێتەوە بە هۆی پێکانەکانیەوە.
دوای ئەوەی لە لیگی ئەورووپا و لە یاری مانچستەر و ئاندەرلەختدا، ئیبراهیمۆڤیچی تەمەن ٣٥ ساڵ تووشی پێکان بوو لە تۆڕی کۆمەڵایەتی لە هەژماری خۆی لە ئینستیگرام، وێنەیەکی خۆی بڵاوکردۆتەوەو تێیدا دەڵێت "سەرەتا بۆ پشتگیری و خۆشەویستیەکاندا، سوپاستان دەکەم. بە هۆی پێکانمەوە بۆ ماوەیەک دوور دەکەومەوە. وەک شتەکانی تر ئەوەش تێدەپەڕێنم، بەهێزێکی زیاترەوە دەگەڕێمەوە.تا ئێستا بە یەک قاچەوە یاریم کردووە، ئەمە بۆ من کێشە نییە. لەوە دڵنیام کە من خۆم بڕیار دەدەم کەی دەوەستم .هیچ بژاردەیەک نییە بۆ دەستبەرداربوون، بەم نزیکانە یەک دەبینینەوە".
ئەو یاریزانە ئاماژەی بەوەش کردووە کە دوای پشکنینەکان دەزانرێت کە چەند لە یاریکردن دوور دەکەوێتەوە.
ناوبراو لە ٤٦ یاریدا، ٢٨ گۆڵی تۆمار کردووە.