Rewa Mahmut Hasan
13 نیسان 2016•نوێکردنەوە: 17 نیسان 2016
ئەستێرەی بەناوبانگی تۆپی پێ، لیۆنێل میسی ساڵی پار بە یەکەم یاریزان هەڵبژێردرا کە زۆرترین بڕی پارەی دەستدەکەوێت.
بەپێی هەواڵێکی گۆڤاری فەڕەنسی فوتبۆڵ، داهاتی میسی ٧٤ ملیۆن یۆرۆی تێپەڕ کردووە کە بەوەش بووە بەیەکەم کەسی خاوەن سەرمایە لەنێو یاریزانانی تۆپی پێدا.
لەناو لیستی یەکەمەکاندا، لیۆنێل میسی یەکەم و یاریزانی پورتوگالی ناو ریاڵ مەدرید کریستیانۆ لەریزی دووهەمدایە بەبڕی ٦٧.٤ملیۆن یۆرۆ، دواتریش یاریزانی بەرازیلی ناو یانەی بەرشەلۆنە نەیمار، بەبڕی ٤٣،٥ ملیۆن یۆرۆ لە داهات، لەڕیزی سێهەمدایە.