وەرزش, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی, تۆپی پی, کۆڤید- ١٩

کریستیانۆ رۆناڵدۆ کۆرۆنای تێپەڕاند

یانەی یوڤانتۆس، چاکبوونەوەی ئەستێرەی پورتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ راگەیاند.

Muthna Alahmad, Sarmand Hameed  | 30.10.2020 - نوێکردنەوە : 02.11.2020
کریستیانۆ رۆناڵدۆ کۆرۆنای تێپەڕاند

Istanbul

ئیستانبوڵ - AA

یانەی یوڤانتۆس، چاکبوونەوەی ئەستێرەی پورتوگالی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ راگەیاند.

یانە ئیتاڵییەکە لە راگەیەنراوێکدا لە هەژمارەکانی خۆی لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاویکردووەتەوە، ئاماژەی بەوە کردووە کە کریستیانۆ رۆنالدۆ دوای ١٩ رۆژ لە خۆکەرەنتینکردن و ئەنجامدانی پشکنین بۆی، دەرکەوت کە کۆرۆنای تێپەڕاندووە و ئەنجامی پشکنینەکەی نێگەتیڤ دەرچووە.

ئەنجامدانی پشکنینی کۆتایی بۆ رۆناڵدۆ بەمەبەستی دڵنیابوون بووە لە تێپەڕاندنی کۆرۆنا و چاکبوونەوەی تاوەکو بتوانێت بەشداریی لە مەشق و راهێنانی یانەکەی بکات کە بڕیاری لە گەڕی شەشەمی خولی ئیتاڵیا رۆژی یەکشەممەی داهاتوو یانەکەی بەرامبەر یانەی سبیزیا یاریی بکات.

رۆژی ١٩ی تشرینی یەکەم، یەکێتی تۆپی پێی پۆرتوگال ئاشكرایكرد ئه‌نجامی پشكنینی ئه‌ستێره‌ی وڵاته‌كه‌، كریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19)، پۆزه‌تیڤ بووه‌.




بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın