ئیستانبوڵ ــ AA
لە چوارچێوەی یارییەکانی ھەشتەمین ھەفتەی خولی پلە یەکی ئیسپانیادا، یانەی بارسێلۆنا (١-١) لەگەڵ یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس یەکسانبوو و دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا.
لە چوارچێوەی یارییەکانی ھەشتەمین ھەفتەی "لا لیگا"دا، یانەی بارسێلۆنا و دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس رووبەڕووی یەکتر بوونەوە و یارییەکەیش یە یەکسانبوون کۆتایی ھات.
لە خولەکی ٣١ی گێمی یەکەمی یارییەکەدا، یاریزانی ھێڵی ناوەڕاستی یانەی دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس، لویس ریۆخا ھەڵەیەکی گۆڵپارێزی یانەی بارسێلۆنای قۆستووە و گۆڵێکی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.
لە خولەکی ٥٣ی گێمی دووەمی یارییەکەدا، ھێرشبەری یانەی بارسێلۆنا، ئەنتوان گریزمان گوڵی یەکسانبوونی بۆ یانەکەی تۆمار کرد.
یارییەکە بە ئەنجامی (١ ـ ١) کۆتایی ھات.
بەم ئەنجامەیش دیپۆرتیڤۆ ئالاڤێس کۆی خاڵەکانی گەیاندە ھەشت و خاڵ و لە پلەی سێزدەی خولی پلە یەکی ئیسپانیادایە و بارسێلۆنایش دوو خاڵی گرنگی لەدەستدا و لە پلەی دوازدەهەمدایە.