رۆما - AA
لە ھەفتەی سی و دووەمی خولی پلە یەکی تۆپی پێی ئیتاڵیا (Serie A)دا، یانەی تۆرینۆ میوانداری یانەی ئەی سی میلانی کرد.
وێڕای هەموو هەوڵەکان، یارییەکە بەبێ روودانی هیچ گۆڵێک کۆتاییهات و هەردوو یانە یەک خاڵیان تۆمار کرد.
بەم ئەنجامەش یانەی ئەی سی میلان ژمارەی خاڵەکانی بۆ ٦٨ خاڵ بەرز کردەوە و پێگەی خۆی لە ریزبەندی یەکەمی یانە ئیتاڵییەکاندا پاراست.
هەروەها یانەی تۆرینۆ ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە ٣٩ خاڵ و ریزبەندی خۆی لە پلەی ١١دا پاراست.