ئیستانبوڵ - AA
لە ساڵی رابردوودا، ١٠ ئەستێرەی تۆپی پێ لە میانی یارییکردنیان بۆ هەڵبژاردە و یانەکانی ئەورووپا، ژمارەی پێوانەییان تۆمار کرد.
ئەو ١٠ ئەستێرەیەش بریتیبوون لە؛ رۆبێرت لەڤەندۆڤسکی، محەمەد سەڵاح، ئێرلینگ هالاند، رۆميلو لوكاكو، کریستیانۆ رۆناڵدۆ، لیۆنێل مێسی، کەریم بەنزەمە، بوراک یڵماز، کیلیان مباپێ و هاری کەین.
- رۆبێرت لەڤەندۆڤسکی (بایەرن میونخ- پۆڵەندا)
رۆبێرت لەڤەندۆڤسکی کە یاریی بۆ یانەی بایەرن میونخ و هەڵبژاردەی پۆڵەندا دەکرد لە ساڵی رابردوودا، ٤١ گۆڵی تۆمار کردووە و بەم شێوەیەش لە ریزی یانە ئەڵمانییەکاندا بووەتە خاوەنی زۆرترین گۆڵ.
- محەمەد سەڵاح (لیڤەرپوول- میسر)
یاریزانی میسریی، محەمەد سەڵاح کە لە هەمان کاتدا یاریی بۆ یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزیش دەکات، بە تۆمارکردنی ١١٣ گۆڵ نازناوی "باشترین گۆڵکاری ئەفریقی ناو پرێمیەر لیگ"ی بەدەستهێناوە.
محەمەد سەڵاح لە ساڵی رابردوودا، هەروەها بەشداری لە ٢٠ یاریی پرێمیەر لیگ کرد و توانی ١٦ گۆڵ تۆمار بکات.
هەروەها لە میانی بەشداریکردنی لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە ٦٤ رووبەڕووبوونەوەدا، ٣٥ گۆڵی تۆمار کرد.
محەمەد سەڵاح بە درێسی هەڵبژاردەی میسرەوە، بەشداری لە ٧٣ یارییدا کرد و توانی ٤٣ گۆڵ بۆ وڵاتەکەی تۆمار بکات.
- کریستیانۆ رۆناڵدۆ (یوڤێنتوس/ مانچستەر یونایتد، پورتوگال)
ئەستێرەی پورتوگالی، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە میانی ئەزموونی وەرزشی خۆیدا، ٨٠٠ گۆڵی تۆمار کردووە.
لەو ژمارەیەش ١١٥ گۆڵی بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تۆمار کردووە و بەمەش بووەتە باشترین گۆڵکار کە توانیبیەتی زۆرترین گۆڵ بۆ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی تۆمار بکات.
هەروەها لە میانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپادا، بە تۆمارکردنی ١٤٠ گۆڵ بووەتە باشترین گۆڵکاری خولەکە.
- لیۆنێل مێسی (بارسێلۆنا/پاریس سان جێرمان، ئەرجەنتین)
خەڵاتی ''تۆپی زێڕین'' کە دەبەخشرێت بە یاریزانی ساڵ، بەخشرایە یاریزانی هێرشبەری هەڵبژاردەی ئەرجەنتین و یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی، لیۆنێل مێسی.
مێسی کە ساڵانی ٢٠٠٩، ٢٠١٠، ٢٠١١، ٢٠١٢، ٢٠١٥ و ٢٠١٩دا ئەو خەڵاتەی وەرگرتووە، بۆ جاری حەوتەم بووەوە خاوەنی خەڵاتی تۆپی زێڕین.
مێسی تەمەن ٣٤ ساڵ، هاوکار بوو لە هاتنەدی ئاواتی ٢٨ ساڵەی ئەرجەنتین لە گەیشتن بە جامی ئەمریکا و یەکەم جامی بەدەست هێنا.
بەهۆی پێکانەوە، مێسی لەم وەرزەدا، تەنها لە ١٦ یاریی پاریس سان جێرماندا، بەشداری کرد و سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی شەش گۆڵدا. لە وەرزی رابردوودا لە یانەی بارسێلۆنا بەشداری لە ٤٧ یارییدا کرد و ٣٨ گۆڵی تۆمار کرد.
بوراک یڵماز (لیل، تورکیا)
یانەی لیل-ی فەڕەنسی دوای ١٠ ساڵ توانی نازناوی لیگ وەن بەدەست بهێنێت و کۆتایی بە سەرکەوتنەکانی پاریس سان جێرمان بهێنێت کە سێ ساڵ لەسەر یەک تۆماری کردن.
بوراک یڵماز کە یاریی بۆ یانەی لیل دەکات، بوو بە یەکەم یاریزانی تورک کە لە پێنج خولی گەورەی ئەوروپادا لە ساڵی ٢٠٠٧-٢٠٠٨ لە دوایین خولدا، ١٦ گۆڵی تۆمار کرد.
بوراک یڵمازی تەمەن ٣٦ ساڵان لە وەرزی رابردوودا، بووە یاریزانێک کە زۆرترین گۆلی تۆمار کردووە.
ئەو یاریزانە بە ئەزموونە بووە بەتەمەنترین یاریزان کە لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپادا، گۆڵی بۆ یانەیەکی فەڕەنسی تۆمار کرد.
- ئێرلینگ هالاند (بۆرووسیا دۆرتمۆند، نەرویج)
هێرشبەری یانەی بۆرووسیا دۆرتمۆندی ئەڵمانی، ئێرلینگ هالاند بە تۆمارکردنی ٢٠ گۆڵ لە کەمترین یارییدا ژمارەی پێوانەیی لە مێژووی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا شکاند کە گەنجترین یاریزانە بەو ژمارە پێوانەییە گەیشتبێت.
هالاند وەرزی رابردوو لە هەموو یارییەکاندا لە ٤١ یارییدا، ٤١ گۆڵی تۆمار کرد و بە تۆمارکردنی ١٠ گۆڵ پلەی یەکەم بوو لە خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپادا.
ئەو یاریزانە نەرویجییە کە بەهۆی پێکانەوە لە یاریگا دوورخرایەوە و ئەم وەرزە لە کۆی ١٦ یارییدا، ١٩ گۆڵی تۆمار کرد.
- رۆميلو لوكاكو (ئینتەر/چێڵسی، بەلجیکا)
رۆميلو لوكاكو، گۆڵکاری بەلجیکی یانەی چێڵسی لە پرێمیەر لیگ، دوای نیشاندانی توانایەکی بەرز بۆ یانەی ئیتاڵی ئینتەر لە وەرزی رابردوودا، لەسەرەتای ئەم وەرزەدا گواسترایەوە بۆ یانەی چێڵسی ئینگلیزیی.
لوکاکو یاریزانی هەڵبژاردەی بەلجیکا لە کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەورووپا لە ساڵی ٢٠٢١دا لەو یاریەی بەرامبەر فەڕەنسا دۆڕان، سەرکەوتوو بوو لە تۆمارکردنی گۆڵێک.
رۆميلو لوكاكو هەروەها وەرزی رابردوو بە درێسی ئینتەرەوە بەشداری لە ٤٤ یارییدا کرد و ٣٠ گۆڵی تۆمار کرد، لەم وەرزەشدا بە درێسی چێڵسی-یەوە بەشداری لە ١٨ یارییدا کرد و حەوت گۆڵی تۆمار کرد.
- کیلیان مباپێ (پاریس سان جێرمان، فەڕەنسا)
ئەستێرەی فەڕەنسی یانەی پاریس سان جێرمان، کیلیان مباپێ خەڵاتی یاریزانی ساڵی پێ بەخشرا.
هێرشبەری فەڕەنسی لە وەرزی ٢٢٠٢٠-٢١-دا، زۆرترین تۆپی ئاراستەی گۆڵ کردووە و لە کۆی ٤٧ یارییدا، ٤٥ گۆڵی تۆمار کردووە.
مباپێ-ی ٢٣ ساڵی رۆڵێکی باڵای هەبوو لە جامی نەتەوەکانی ئەورووپادا کە بووە هۆی سەرکەوتنی فەڕەنسا.
کیلیان مباپێ لە یارییەکانی ئەم وەرزەدا لە ٢٥ یارییدا، ١٨ گۆڵی تۆمار کردووە.
- هاری کەین (تۆتنهام، ئینگلتەرا)
هێرشبەری یانەی تۆتنهامی ئینگلیزیی، هاری کەین بە تۆمارکردنی ٢٣ گۆڵ بووە گۆڵکەری یەکەمی پرێمیەر لیگ بۆ وەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١.
هاری کەین-ی ٢٨ ساڵ جگە لەوەرزی ٢٠٢٠-٢٠٢١ لە وەرزی ٢٠١٥-٢٠١٦ و وەرزی ٢٠١٦-٢٠١٧دا، بووە گۆڵکاری یەکەمی پرێمیەر لیگ و سێ جار لەسەر یەک ئەو نازناوەی بەدەست هێنا.
هاری کەین لە یارییەکانی وەرزی رابردوودا لە ٤٩ یارییدا، ٣٣ گۆڵی تۆمار کرد.
ئەم وەرزەش لە ٢٥ یارییدا، ١١ گۆڵی تۆمار کرد.
هاری کەین هەروەها لە یاریی کۆتایی بەرەو پاڵەوانێتی یورۆ ٢٠٢٠، چوار گۆڵی تۆمار کرد.