Muhammet Ali Kemal
25 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 26 مای,س 2017
مەدرید- AA
بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە بە تۆمەتی خۆ دزینەوە لە دانی باج، بەڕێوەبەرایەتی دارایی ئیسپانیا سکاڵای لەسەر یاریزانی پورتوگالی یانەی ریال مەدرید، کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە داواکاری گشتیی تۆماکردووە.
لەو هەواڵانەدا کە ژمارەیەک لە میدیاکانی ئیسپانیا و لەنێویشیاندا یەکێک لە رۆژنامە بەناوبانگەکانی هەرێمی کەتەلۆنیا، لاڤانگاردیا، بڵاویان کردووەتەوە، بانگەشەی ئەوەکراوە لە نێوان ساڵانی ٢٠١١-٢٠١٤دا، کریستیانۆ رۆناڵدۆ خۆی لە دانی باج بە بڕی ٨ ملیۆن یورۆ دزیوەتەوە و لەو چوارچێوەیەشدا بەڕێوەبەرایەتی دارایی سکاڵای لەسەر ئەو یاریزانە لە داواکاری گشتیی تایبەتمەند لە گەندەڵییە دارایی و ئابوورییەکاندا تۆمارکردووە، هاوکات دەستبەجێ دەستی بە لێکۆڵینەوە لە سکاڵەکە کردووە.
بە پێی ئەو زانیارییانەی بڵاوکراونەتەوە، باس لەوەکراوە داواکاری گشتیی خاوەنی بەڵگەی پێویستە بۆ تاوانبارکردنی رۆناڵدۆ و تاوەکو ٣٠ی حوزەیران دەست بە هەوڵەکانی بۆ تۆماکردنی سکاڵا لەسەر ئەو یاریزانە، دەکات.
بانگەشەی ئەوە دەکرێت بەر لە گوازرانەوەی بۆ ریاڵ مەدرید و لە سەرەتاکانی ساڵی ٢٠٠٩دا، رۆناڵدۆ باجەکانی رەوانەی ژمارەیەک کۆمپانیای جۆراوجۆر لە دوورگەکانی ڤێرجن کردووە و بڕی ١٥٠ ملیۆن یورۆی لەوچوارچێوەیەدا کۆکردووەتەوە.