Muhammet Ali Kemal
05 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 06 کانوونی دووەم 2017
ئەنقەرە - AA
یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە یاری رۆیشتنی گەڕی 16ی جامی شای وڵاتەکەیدا بەسێ گۆڵی بێ بەرامبەر لە یانەی سێڤیلیای بردەوە.
ریال مەدرید کە بێ کریستیانۆ رۆناڵدۆ و پێپێ یاری کرد لە خولەکی 11دا لە رێگەی گۆڵێکی جەیمس رۆدریگێزەوە، کەوتە پێش یانەی سێڤیلیا. دواتر ڤاران لە خولەکی 29دا گۆڵەکانی یانەکەی بۆ 2 گۆڵ بەرزکردەوە و دووبارە و لەخولەکی 44دا رۆدریگێز لە رێگەی لێدانی سزاوە جیاوازیی گۆڵەکانی یانەکەی لەگەڵ یانەی میواندا بۆ 3 گۆڵ بەرز کردەوە.
لە تایمی دووەمی یارییەکەدا هیچ گۆڵێک تۆمارنەکرا و ریال مەدرید بووە براوەی یارییەکە بەسێ گۆڵی بێ بەرامبەر. بەو شێوەیەش دەستکەوتێکی نایابی بۆ یاری گەڕانەوە کە بڕیارە لە 12ی ئەم مانگەدا ئەنجامبدرێت، بەدەست هێنا.
هاوکات یانەی شاهانە بەڕابەرایەتی راهێنەری فەڕەنسی، زەینەددین زیدان ژمارەی سەرکەوتنە یەک لەدوای یەکەکانی بۆ 38 سەرکەوتن بەرز کردەوە.