Sangar Hamad Azeez
26 مای,س 2017•نوێکردنەوە: 27 مای,س 2017
یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی رایگەیاند کە گرێبەستی چوار یاریزانی یانەکە نوێ ناکاتەوە و دوای تەواوبوونی ماوەی گرێبەستەکەیان ئەو یاریزانانە یانەکە جێ دەهێڵن.
بە گوێرەی راگەیەندراوێکی ماڵپەری فەرمی یانەکە هەریەک لە یاریزانان گایل کلیشی، باکاری سانیا، خێسوس ناڤاس و ویلی کاباێرۆ دوای تەواوبوونی گرێبەستەکانیان لە یانەکە و نوێ نەکردنەوەی، یانەکە جێ دەهێڵن.
جێگای ئاماژەیە یانەی مانچستەر سیتی کە لەم وەرزە بە سەرکردایەتی پێپ گواردیۆلا پلەی سێیەمی پرێمەلیگ-ی بەدەست هێنا، هەوڵدەدات لە هاوینی ئەمساڵ دا یاریزانە بەتەمەنەکان بەڕێبکات و چەند گرێبەستێکی گەورەش واژوو بکات.
پێشووتریش بەهەمان هۆکار یانەکە بەڕێکردنی یاریزانی ئەرجەنتینی، پابلۆ زابالێتای راگەیاندبوو.