Muhammet Ali Kemal
28 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
دوای ئەوەی لە نیوکاسڵ یونایتدی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ بەرامبەر بردەوە، مانچستەر سیتی ١٨یەمین بردنەوەی لەسەریەکی تۆمار کرد.
لە میانی یارییەکانی هەفتەی ٢٠ی پرێمیەر لیگدا، مانچستەر سیتی پێشەنگ بووە میوانی نیوکاسڵ یونایتد.
کاپتینی یانەی میوان، کۆمپانی لە خولەکی ١١دا، بە هۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت، بەڵام ستێرلینگ لە خولەکی ٣١دا گۆڵێکی بۆ مانچستەر یستی تۆمار کرد و یانەکەی بە گۆڵێک خستە پێشەوە.
هەر بەو ئەنجامەش یانەی میوان یارییەکەی لە یانەی خاوەن ماڵ بردەوە.
مانچستەر سیستی بە راهێنەرایەتی گواردیۆلا ئەو ژمارە پێوانەییەی کە لە هەفتەی ١٧دا تۆماریی کرد و تایبەتە بە بردنەوەی زۆرترین یاریی لەسەریەک، بۆ ١٨ یاریی بەرزکردەوە.
مانچستەر سیتی لە ٢٠ یارییدا، ٥٨ خاڵی کۆکردووەتەوە پیشەنگی ریزبەندیی پرێمیەر لیگە، جیاوازیی خاڵەکانیشی لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتدی دووەمی ریزبەندییدا بۆ ١٥ خاڵ بەرزکردەوە.