Sangar Hamad Azeez
27 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 29 کانوونی یەکەم 2017
ئەنقەرە - AA
دوای ئەوەی شەوی رابردوو هاتریکی تۆمار کرد، یاریزانی ئینگلیزی، هاری کەین توانی لەسەر ئاستی پرێمیەر لیگدا، ژمارەی گۆڵەکانی لەگەڵ ئالان شیرەر یەکسان بکاتەوە بە ٣٦ گۆڵ لە یەک ساڵ و لەسەر ئاستی ئەورووپاشدا، ژمارەی پێوانەیی میسی بشکێنێت بە تۆمارکردنی ٥٦ گۆڵ لە تەواوی پاڵەوانیەتییەکان لە یەک ساڵدا.
هاری کەین بە تۆمارکردنی ٣٦ گۆڵ لە خولی پرێمیەر لیگدا لە ماوەی یەک ساڵدا، توانی هەمان ئەو ژمارە پێوانەییە تۆمار بکات کە یاریزانی پێشووی یانەی نیوکاسڵ یونایتدی ئینگلیزی، ئالان شیرەڕ لە ساڵی ١٩٩٥دا، تۆماری کردبوو.
هاوکات ئەو یاریزانە تەمەن ٢٤ ساڵە لە تەواوی خولەکانی ئەورووپادا لە ساڵی ٢٠١٧دا، توانی ٥٦ گۆڵ تۆمار بکات و ژمارەی پێوانەی میسی بشکێنێت کە پێشتر توانیبووی لە یەک ساڵدا، ٥٤ گۆڵ تۆمار بکات.