Sangar Hamad Azeez
30 کانوونی یەکەم 2017•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2017
رۆما - AA
دوای بردنەوەی لە یانەی کرۆتۆن بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام، یانەی ناپۆلی بە پلەی یەکەم کۆتایی بە نیوەی یەکەمی ئەم وەرزەی خولی سێری ئا هێنا.
شەوی رابردوو لە چوارچێوەی یارییەکانی هەفتەی ١٩یەمی خولی سێری ئا-ی ئیتالی، یانەی ناپۆلی بووە میوانی یانەی کرۆتۆن.
یارییەکەش بە تاکە گٶڵێکی یاریزانی یانەی ناپۆلی، مارک هامسیک کە لە خولەکی ١٧ یارییەکە تۆماری کرد بە کۆتاییهات.
بەم بردنەوەیەش یانەی ناپۆلی لە نیوەی یەکەمی ئەم وەرزە توانی ٤٨ خاڵ کۆبکاتەوە و پلەی یەکەمی خولەکە بەدەست بهێنێت.