Sangar Hamad Azeez
21 تەمووز 2016•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2016
لە چوارچێوەی ئامادەکارییەکان بۆ وەرزی داهاتوو لە یاریەکی دۆستانەدا، یانەی بایەرن میونخ ئەڵمانی بە گۆڵێکی خاوێن لە یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی بردەوە.
یارییەکە لە یاریگای ئالیانز ئارێنای تایبەت بە یانەی بایەرن میونخ بەڕێوەچوو و تیایدا هەریەک لە راهێنەران پیپ گواردیۆلا و کارلۆ ئەنشیلۆتی سەرکردایەتی یەکەم یاری یانەکانیان کرد.
یارییەکە کە بە ئامانجی دەرخستنی توانای یاریزانە لاوەکان بوو، تیایدا هەردوو یانەکە یارییان بە چەندین یاریزانی لاو و تازە کرد.
تاکە گۆڵی یارییەکەش لەلایەن یاریزانی تورک تەمەن ٢٠ ساڵ، ئێرداڵ ئۆزتورک لە خولەکی ٧٦ دا تۆمار کرا.