Şenhan Bolelli
04 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 05 کانوونی دووەم 2021
مەدرید - AA
یاریزانی تۆپی پێی ئەرجەنتین، لیۆنێل میسی کە یاری بۆ یانەی بەرشەلۆنە دەکات، لە لیگی تۆپی پێی یانە یەکەمەکانی ئیسپانیا (لالیگادا) چووە ٥٠٠ هەمین یارییەوە.
لە ١٧هەمین هەفتەی یارییەکانی لالیگادا، بەرشەلۆنە ١-٠ سەرکەوتنی بەسەر هوێسكا تۆمارکرد، لەو یاریەدا میسی چووە ٥٠٠ هەمین یاری لیگی ئیسپانیاوە و هاوکار بوو بۆ فرێنکی دی یۆنگ بۆ تۆمار کردنی ئەو گۆڵەی کە سێ خاڵی بۆ یانەکە بەدەستهێنا.
میسی لە بەرشەلۆنەدا بەشداری لە ٥٠٥ یارییدا کردووە، بەوەیش خەریکە لە تشاڤی هێرناندس نزیک دەبێتەوە کە لە لالیگادا بەشداری لە زۆرترین یاریدا کردووە.
مێسی ١٧ وەرزە لە بەرشەلۆنە یاری دەکات کە خاوەنی ٤٥١ گۆڵ و ١٨٥ هاوکاریە بۆ تۆمارکردنی گۆڵ.
بەرشەلۆنە بەو یاریزانە ئەرجەنتینیە لە ١٧ وەرزدا ١٠ جار بووەتە پاڵەوانی لیگ.