Muthna Alahmad
03 کانوونی دووەم 2021•نوێکردنەوە: 04 کانوونی دووەم 2021
ئیستانبوڵ ــ AA
لە چوارچێوەی یارییەکانی ١٧یەمین ھەفتەی خولی ئیسپانیا بۆ تۆپی پێ، یانەی ریال مەدرید (٢ ـ ٠) لە یانەی سێلتا ڤیگۆی بردەوە و بەشێوەی کاتی پێشەنگی خولەکەی گرتووە.
لە چوارچێوەی یارییەکانی ١٧یەمین ھەفتەی "لا لیگا"دا، یانەی ریال مەدرید و سێلتا ڤیگۆ رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە خولەکی شەشەمی گێمی یەکەمی یارییەکەدا، یاریزانی یانەی ریال مەدرید، لۆکاس ڤاسکێز یەکەم گۆڵی بۆ یانەکەی تۆمارکرد.
لە خولەکی ٥٣ی گێمی دووەمی یارییەکەدا، یاریزانی یانەی ریال مەدرید، مارکۆ ئاسینسیۆ گولی دووەمی بۆ یانەی تۆمارکرد.
یارییەکەیش بە ئەنجامی (٢-٠) لە بەرژەوەندی یانەی ریال مەدرید کۆتایی ھات.
بەم ئەنجامەیش یانەی ریال مەدرید کۆی خاڵەکانی گەیاندە ٣٦ خاڵ و بە شێوەی کاتی پێشەنگی خولی پلە یەکی ئیسپانیای گرتووە و یانەی سێلتا ڤیکۆ-یش بە کۆکردنەوەی ٢٣ خاڵ لە پلەی ھەشتەھەمدایە.