Bilal Acar
31 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 03 کانوونی دووەم 2021
لەندەن- AA
لە درێژەی یارییەکانی هەفتەی ١٦ی پرێمیەر لیگدا، هەردوو یانەی لیڤەرپوول و نیوکاسڵ یونایتد رووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
هەردوو یانە بەدرێژایی یارییەکە لە هەوڵدابوون بۆ تۆمارکردنی گۆڵ، بەڵام هەوڵەکان بێ ئەنجام بوون و یارییەکە بە ئەنجامی ٠-٠ کۆتایی هات.
بەم ئەنجامەش ژمارەی خاڵەکانی یانەی لیڤەرپوول کە لە سێ رووبەڕووبوونەوەی کۆتایی سەرکەوتنی بەدەستهێناوە بۆ ٣٣ خاڵ و یانەی نیوکاسڵ یونایتد بۆ ١٩ خاڵ بەرزبوونەوە.