Şenhan Bolelli
31 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2020
مەدرید- AA
ئەتلەتیکۆ مەدرید بە گۆڵێک بەرامبەر بە هیچ بەسەر خیتافی-دا سەرکەوت و کۆی خاڵەکانی گەیاندە، ٣٥ خاڵ و ریزبەندی یەکەمی گرتووە لە لیستی لا لیگادا.
لە هەفتەی شازدەهەمی لا لیگادا، هەردوو یانەی ریال مەدرید و ئێلچە رووبەڕووی یەکبوونەوە و یارییەکە بە یەکسانبوون بە ئەنجامی ١-١ کۆتایی هات.
لە لایەکی دیکەوە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید و یانەی خیتافی رووبەڕووبوونەوە و لە خولەکی ٢٠دا، یاریزان لویس سوارێز گۆڵی یەکەمی بۆ یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید تۆمار کرد و یارییەکە بە ئەنجامی ١-٠ کۆتایی هات.
بە بەدەستهێنانی ئەم ئەنجامە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید پێش یانەی ریال مەدرید-ی دایەوە و بە تۆمارکردنی ٣٥ خاڵ ریزبەندی یەکەمی یانە ئیسپانییەکانی بەدەستهێنا.
دوای ئەویش یانەی ریال مەدرید بە تۆمارکردنی ٣٣ خاڵ لە ریزبەندی دووەمی یانە ئیسپانییەکاندایە.