Şenhan Bolelli
30 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 31 کانوونی یەکەم 2020
مەدرید - AA
لە چوارچێوەی یارییەكانی گەڕی ١٦ی خولی پلە یەكی ئیسپانیادا، یانەی بارسێلۆنا لە یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی ئیبار ١-١ یەکسان بوو.
لە یانەی بارسێلۆنادا هەریەک لە لیۆنێل مێسی، جیرارد پیکێ، سێرگی رێبێرتۆ و ئانسو فاتی بەهۆی پێکانیانەوە و جۆردی ئالبا بەهۆی وەرگرتنی کارتی سوور بەشداریان لە یارییەکەدا نەکرد.
نیوەی یەکەمی یارییەکە کە بەبێ تۆمارکردنی گۆڵ تەواو بوو، یانەی ئیبار لە خولەکی ٥٧دا لە رێگەی ئێنریک گارسیاوە گۆڵێکی تۆمار کرد و پێشکەوت.
لە نیوەی دووەمدا، عوسمان دێمبێلی کە دوای نزیکەی چوار هەفتە لە پێکان تازە گەڕاوەتەوە نێو یاریگا لە خولەکی ٦٧دا، گۆڵێکی بۆ یانەکەی بارسێلۆنا تۆمار کرد، بەوەش ئەنجامەکە یەکسان بووەوە.
بەو ئەنجامەش بارسێلۆنا بە ٢٥ خاڵ دابەزی بۆ ریزبەندی شەشەم.
یانەی بارسێلۆنا کە دوو یاری زیاترە لە ئەتلەتیکۆ مەدرید، بەڵام سەرەڕای ئەوەش حەوت خاڵ لە دواوەیە، یانەی ئیبار-یش بە ١٦ خاڵ لە ریزبەندی ١٤هەمدایە.