Hemn Osman
10 تشرینی دووەم 2015•نوێکردنەوە: 10 تشرینی دووەم 2015
په‌رله‌مانی كه‌ته‌لۆنیا، به 63 ده‌نگی به‌ڵی به‌رامبه‌ر 71 ده‌نگی نه‌خێر، پرۆژه بریاری قۆناغی مشتومڕی سه‌ربه‌خۆیی په‌سه‌ند كرد.
له نووسراوێكدا كه تیایدا پێشنیار ده‌كرێت كه‌ته‌لۆنیا له ماوه‌ی 18 مانگدا سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست بهێنێت، داوای دامه‌زراندنی سیستمێكی خه‌زێنه و سیستمێكی جیای سه‌لامه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كریت هەتا له ماوه‌ی 30 رۆژدا گه‌ره‌نتی سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوه‌تی بكات.
پرۆژه‌كه، له‌لایه‌ن پارتی Junts pel Si (به‌ڵێ بۆ یه‌كێتی) كه براوه‌ی یه‌كه‌می هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی 27ی ئه‌یلوولی ئه‌مساڵ بوو، له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانی یه‌كێتی گه‌ل، كه گفتوگۆكانی پێكهینانی حكوومه‌تی ئه‌نجام دا، پێشكه‌ش به په‌رله‌مان كرا.
په‌رله‌مانتاری پارتی Junts pel Si، راوڵ رۆمیڤا، له میانه‌ی گوتارێكیدا له په‌رمانی ولاته‌كه‌ی، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ده‌ستیان به پرۆسه‌ی دامه‌زراندنی كۆمارێكی سه‌ربه‌خۆی كه‌ته‌لۆنیا كردووه و گوتی: "ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه ملیۆنان كه‌س چاوه‌ڕوانی ئه‌م رۆژه ده‌كه‌ن، نزیكه‌ی دوو ملیۆن كه‌س ده‌نگیان به ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ داوه. ئیدی ناتوانرێت ئه‌و پرۆسه‌یه رابگیرێت. ئەگه‌ر ئه‌مڕۆش نه‌بێت سبه‌ینێ هه‌ر ده‌بێت. گه‌ر ئێمه‌ش نه‌بین، ئه‌وە كه‌سانی دیكه دێن و سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م وڵاته به‌ده‌ست ده‌هێنن".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، په‌رله‌مانتاری پارتی هاوپه‌یمانی یه‌كێتی گه‌ل، ئانا گابرێل رایگه‌یاند: "نایه‌كسانی كۆتایی پێ دێت. ئه‌مڕۆ یه‌كه‌م هه‌نگاومان ناوه به‌ره‌و كۆماری كه‌ته‌لۆنیا".