Abdulkadir Karakaya
29 کانوونی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 30 کانوونی یەکەم 2020
ئیستانبوڵ-AA
یاریزانی بەڕازیلی، گابرییەل ماگالاش کە لەئێستادا بۆ یانەی ئارسناڵ-ی ئینگلیزی یاری دەکات، تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بوو.
لەوبارەیەوە یانەی ئارسناڵ راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە گابرییەل ماگالاش-ی تەمەن 23 ساڵ، بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا کەرەنتین کراوە.
گابرییەل ماگالاش لەسەرەتای ئەم ورزەدا، چووە ریزەکانی یانەی ئارسناڵ و لە 15 یاریدا دوو گۆڵی تۆمارکردووە.