ئیستانبوڵ - AA
لەو پشکنینانەی هەفتەی رابردوو کە لە خولی یانە نایابەکانی ئینگلتەرا بۆ تۆپی پێ (پرێمیەر لیگ) ئەنجامدران، پشکنینی ١٦ کەس بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ پۆزەتیڤ دەرچووە.
بەپێی راگەیەنراوێکی پرێمیەر لیگ، لەو هەزار و ٢٠٧ پشکنینەی کە لە نۆ تا ١٥ی تشرینی دووەم ئەنجامدراون، ١٦یان پۆزەتیڤ دەرچوون.
بەگوێرەی پرۆتۆکۆلەکان، هەر یاریزانێک یان کارمەندێکی یانەکان پشکنینەکەی پۆزەتیڤ دەرچێت بۆ ماوەی ١٠ رۆژ کەرەنتینە دەکرێت، هاوکات ناوی هیچ کام لە تووشبووانی پەتاکەش بڵاوناکرێتەوە.