ئیستانبوڵ- AA
یەکێتی فێدراسیۆنەکانی تۆپی پێی نێودەوڵەتی "FIFA"، ئەوەی ئاشکرا کرد کە جامی جیهانی ٢٠٢٠ی یانەکانی فیفا لە شوباتی ٢٠٢١دا ئەنجام دەدرێت.
فیفا لە راگەیەندراوێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە پلان وابوو لە مانگی داهاتودا جامی جیهانی ٢٠٢٠ی یانەکان ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی کۆرۆنا دواخرا.
بەم شێوەیە بڕیارە جامی جیهانی ٢٠٢٠ی یانەکانی فیفا لە ١ تا ١١ی شوباتی ساڵی داهاتوو لە قەتەر بەڕێوەبچێت.