ئەنقەرە- AA
پرێمیەر لیگ رایگەیاند کە هەشت حاڵەتی پۆزەتڤی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لەنێو ئەندامانی تۆمارکراوە.
پرێمیەر لیگ لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆی راگەیەندراوێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئەوەی خستووەتەڕوو کە لە ١٢ تا ١٨ی تشرینی یەکەم، هەزار و ٥٧٥ پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامدراوە و هەشت حاڵەتیان پۆزەتیڤ بوون.
بەگوێرەی پڕۆتۆکۆڵ، ئەو وەرزشوان و کارمەندانەی کە پشکنینەکانیان پۆزەتیڤ دەردەچێت بۆ ماوەی ١٠ رۆژ کەرەنتین دەکرێن.