ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە جیهاندا ٤٠ ملیۆن و ٦٥٧ هەزاری تێپەڕاند
ژمارەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لە شاری وهان سەربە ویلایەتی هوبی رۆژهەڵاتی چین سەری هەڵدا و بە جیهاندا بڵاوبوویەوە، ٤٠ ملیۆن و ٦٥٧ هەزار کەسی تێپەڕاند.
Ankara
ئەنقەرە - AA
ژمارەی تووشبووانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ کە لە شاری وهان سەربە ویلایەتی هوبی رۆژهەڵاتی چین سەری هەڵدا و بە جیهاندا بڵاوبوویەوە، ٤٠ ملیۆن و ٦٥٧ هەزار کەسی تێپەڕاند.
بەپێی ماڵپەرى "Worldometer" كه زانیارییەکانی پشت به ئاماره‌كانى په‌تای ڤايرۆسى كۆرۆنای نوێ ده‌به‌ستێت لە جیهاندا، یەک ملیۆن و ١٢٣ هه‌زار و ١١٧ كه‌س له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا به‌هۆی په‌تاكه‌وه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لە کاتێکدا ژمارەى تووشبووانی په‌تاكه له جیهان گه‌یشتووه‌ته، ٤٠ ملیۆن و ٦٥٧ هه‌زار و ٥٤٦ كه‌س، ٣٠ ملیۆن و ٣٦١ هەزار تووشبووی پەتاکە چاکبوونەتەوە و نۆ ملیۆن و ١٧٣ هەزار و ٢٤٧ کەسیش لەئێستادا، هەڵگری ڤایرۆسەکەن و چارەسەر وەردەگرن.
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئه‌مریكا، زۆرترین ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدانی بەهۆی په‌تاکە تۆمارکردووە كه تا ئێستا، هەشت ملیۆن و ٤٥٦ هه‌زار و ٦٥٣ کەس تووشی پاتەکە بوون و ٢٢٥ هەزار و ٢٢٢ کەسیش بەهۆی پەتاکەوە گیان لەدەستداوە.