Hemn Osman
20 کانوونی یەکەم 2015•نوێکردنەوە: 22 کانوونی یەکەم 2015
تالیبانی پاكستان، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه كاره‌کانی به‌ربه‌ری داعش و بانگه‌شه‌ی سه‌ركرده‌ی رێكخراوه‌كه ئه‌بوبه‌كر ئه‌لبه‌غدادی بۆ خه‌لافه‌ت، مایه‌ی قبوڵكردن نییه.
لە بەیاننامەیەكدا تاڵیبانی پاكستان ئیدانەی دڕندەیی داعش دەكات و دەڵێت: "بانگەشەی خەلافەتی لەو شێوەیە، ناگونجێت لەگەڵ ئیسلامدا. لە خەلافەتی راستەقینەدا دەبێت دادپەروەری بەرقەرار بكەیت. بەڵام بەغدادی بەرگریكارانی بێ تاوان دەكوژێت".
لە بەیاننامەكەدا هاتووە "بەغدادی خەلیفە نییە. چونكە بەپێی ئیسلام، خەلیفە قسەی لە جیهانی ئیسلامی‌دا دەڕوات. بەغدادی حوكمێكی لەو شێوەیەی نییە. بەڵكو قسەی لەناو گرووپێكی دیاری كرا‌و و رووبەڕیكی دیاری كراودا دەڕوات".
لە ماوەی رابردوودا لە وڵاتی ئەفغانستان، ناو بەناو رووبەڕووبوونەوە لەنێوان چەكدارانی تاڵیبان و داعش روو دەدات.
رێكخراوی تیرۆریستی داعش، كە هەوڵدەدات لە سەرتاسەری ئەفغانستان كاری رێكخراوەیی ئەنجام بدات، بە زۆری لە ناوچەكانی نەنگەرهار و كوناری سنووری پاكستان چالاكی ئەنجام دەدات.