Ankara
ئه‌نقه‌ره - AA
له هیندستان له میانی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، ٥٨٧ كه‌س به پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گیانیان له‌ده‌ستداوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هیندستان، بە گیانلەدەستدانی ٥٨٧ کەسی دیکە بە پەتاکە كۆی حاڵەتەکانی گیانله‌ده‌ستدان بەو په‌تایه لەو وڵاتە گه‌یشتووه‌ته، ١١٥ هه‌زار و ١٩٧ كه‌س.
هاوکات ٤٦ هەزار و ٧٩٠ کەسی دیکە تووشی پەتاکە بوون، بەوەیش تێكڕای ژماره‌ی تووشبووانی په‌تاكه گه‌یشتووەته، حەوت ملیۆن و ٥٩٧ هه‌زار و ٦٣ كه‌س.
تا ئێستا لە هیندستان شەش ملیۆن و ٧٣٣ هه‌زار و ٣٢٨ تووشبووی په‌تاكه چاكبوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ماڵپه‌ڕی Worldometer كه پشت به ئاماره‌كانی په‌تای كۆرۆنا ده‌به‌ستێت له جیهاندا، هیندستان لە رووی تۆمارکردنی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتاکە ریزبەندی دووەمی گرتووە لەسەر ئاستی جیهان.