نرخی نەوت.. خاوی برێنت به ٤٢ دۆلار و ٥٢ سه‌نتە
نادیاری لەبارەی پاکێجی پشتیوانی ئابووریی لە ئەمریکا کە بڕیارە بکەوێتە بواری جێبەجێکردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتاکە لە ئەمریکا و ئەورووپا کاریگەرییان کردووەتە سەر دابەزینی نرخی نەوت.
Ankara
ئەنقەرە - AA
له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت به ٤٢ دۆلار و ٥٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوەدەکرێت.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته، ٤٢ دۆلار و ١٩ سه‌نت و رۆژه‌كه‌ی به ٤٢ دۆلار و ٥٢ سه‌نت ته‌واو كرد.
ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:١٩وە، نرخەکەی به به‌راورد به كاتی داخستنی بازاڕ به‌ڕێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٢٣ دابەزیوە و به ٤٢ دۆلار و ٨٦ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه دەکرێت.
لە هەمان کاتدا یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس WTI به ٤١ دۆلار و دوو سه‌نت فرۆشرا.
نادیاری لەبارەی پاکێجی پشتیوانی ئابووریی لە ئەمریکا کە بڕیارە بکەوێتە بواری جێبەجێکردن بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ و بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتاکە لە ئەمریکا و ئەورووپا کاریگەرییان کردووەتە سەر دابەزینی نرخی نەوت.
لە کاتێکدا نیگەرانییەکانی وەبەرهێنەران لەبارەی زۆری خستنەڕووی نەوت بۆ بازاڕ لەگەڵ هەڵکشانی ژمارەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتاکە رووی لە بەرزبوونەوە کردووە، هاوکات لە کێڵگەی شەڕاڕە لە لیبیا بەرهەمهێنانی نەوت دەستیپێکردووە و بەرهەمی رۆژانە تیایدا گەیشتووەتە ٥٠٠ هەزار بەرمیل.
لە کۆبوونەوەکەی دوێنێی وەزیرانی وزە و نەوتی ئۆپیک پڵەس-دا، جەخت لەسەر پابەندبوون بەو رێککەوتنە کرایەوە کە لەئێستادا هەیە.
بەپێی رێککەوتنەکە لە یەکی کانوونی دووەمەوە، کەمکردنەوەی بەرهەمهێنانی رۆژانەی نەوت لەلایەن ئۆپەیک پڵەس لە ٧،٧ ملیۆن بەرمیلەوە کەمدەکرێتەوە بۆ ٥،٨ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، ئەوەیش کاریگەری نەرێنی لەسەر نرخەکەی دروستکردووە.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه ره‌نگه لە رووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٣ دۆلار و ١٢ سه‌نت بۆ ٤٣ دۆلار و ٦١ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٢ دۆلار و ٢٥ سه‌نت بۆ ٤٢ دۆلار و یەک سه‌نت بمێنێته‌وه.