Zeynep Beyza Kılıç,Ramal Abdullah Mahmood
09 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 09 ئاب 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به ٥٧ دۆلار و ٤٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت گه‌یشته ٥٨ دۆلار و ٠٣ سه‌نت و به ٥٧ دۆلار و ٨٢ سه‌نتیش رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:١٦ به به‌راورد به كاتی داخستن له سه‌دا ٠،٦٩ نرخی دابه‌زی و به ٥٧ دۆلار و ٤٢ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هاوکات نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی رۆژئاوای تێكساس، به ٥٢ دۆلار و ٥٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا. سعوودیه له ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌دا رایگه‌یاندبوو ئامانجیان كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وته بۆ خوار حه‌وت ملیۆن به‌رمیل له رۆژێكدا له مانگی ئاب و ئه‌یلوولدا. دوێنێش بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كۆبوونه‌وه‌ی سعوودیه و به‌رهه‌مهێنه‌رانی دیكه‌ی نه‌وت به‌مه‌به‌ستی به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های نه‌وت بووه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌های نه‌وت له بازاڕه جیهانییه‌كاندا.