Firdevs Yüksel,Rewa Mahmood Hasan
12 ئاب 2019•نوێکردنەوە: 13 ئاب 2019
ئیستانبوڵ ــ AA
نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، رووی لە دابەزین کردووە و ھەر بەرمیلێکی بە ٥٨.٣٧ دۆلار مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژی هەینی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٥٩.١٣ دۆلار بوو، بازاڕی بە ٥٨.٧٣ دۆلار داخست. لە مامەڵەکانی ئەمڕۆدا، نرخی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەڕێژەی لەسەدا ٠،٦١ دابەزینی بەخۆوە بینی و ھەر بەرمیلێکی بە ٦٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ھەروەھا نرخی خاوی ئەمریکا لە بازاڕەکانی جیھاندا، بەڕێژەی ٠،٤٢ لەسەدا بەرزبووە و ھەر بەرمیلێکی بە ٥٨.٣٧ دۆلار لەسەعات ٩:٤٦ دا مامەڵەی پێوە دەکرێت. لەهەمان کاتدا یەک بەرمیل نەوتی تەکساسی رۆژئاوا بە ٥٤.٢٩ دۆلار مامەڵەی پێوە کرا.