نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٥٦ دۆلار و یەک سەنت
- نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە ٥٦ دۆلار و یەک سەنت.
Istanbul
ئیستانبوڵ - AA
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە ٥٦ دۆلار و یەک سەنت.
دوێنێ نرخی یەک بەرمیل تا ٥٧ دۆلار و ٤٢ سەنت بەرزبووە و رۆژەکەی بە ٥٦ دۆلار و شەش سەنت تەواو کرد.
کاتژمێر ٠٩:٥٠ی بەیانی ئەمڕۆ نرخەکان بەڕێژەی سەدا ٠،٠٩ دابەزی و بە ٥٦ دۆلار و یەک سەنت مامەڵەی پێوە کرا.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک نەوتی رۆژئاوای تەکساس بە ٥٢ دۆلار و ٩٣ سەنت فرۆشرایە کڕیاران.
گرتنەبەری رێوشوێنەکانی تایبەت بە رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهاندا وایکردوە خواست لەسەر نەوت بەلاوازی بمێنێتەوە و ئەمەش رێگرە لە هەڵکشانی زیاتری نرخەکان.
تا ئێستاش لە جیهاندا زیاتر لە ٩٢ ملیۆن کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و نزیکەی دوو ملیۆن کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە لایەکی دیکەوە کەمبوونەوەی یەدەگەکانی نەوتی ئەمریکا رێگرە لە دابەزینی زیاتری نرخی نەوت.
بەهەمانشێوە هاتنە سەر دەسەڵاتی جۆ بایدن لە ٢٠ی کانوونی دووەمدا و بەدیهاتنی چاوەڕوانییەکان لەبارەی پاکێجی هاوکاری بۆ زیانلێکەوتووانی کۆرۆنا هۆکارێکی دیکەی بەبەرزی هێشتنەوەی نرخەکانە.