Ebru Şengül Cevrioğlu
01 تشرینی یەکەم 2020•نوێکردنەوە: 01 تشرینی یەکەم 2020
ئه‌نقه‌ره - AA
یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت له بازاڕه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به ٤٢ دۆلار و ٥٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل خاوی برێنت دابه‌زی بۆ ٤٠ دۆلار و ٣٠ سه‌نت و به ٤٢ دۆلار و ٣٠ سه‌نت رۆژه‌كه‌ی ته‌واو كرد. ئه‌مڕۆش له كاتژمێر ٠٩:١٠دا به به‌راورد به كاتی داخستن به رێژه‌ی له‌سه‌دا ٠،٥٧ به‌رزبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه بینی و به ٤٢ دۆلار و ٥٤ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا.
هاوکات یه‌ك به‌رمیل خاوی جۆری رۆژئاوای تێكساس به ٤٠ دۆلار و ١٦ سه‌نت فرۆشرا.
نیگه‌رانییه‌كان له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی زیاتری ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ له‌سه‌ر ئاستی جیهان به‌رده‌وامه له‌و كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌ی كردوویه‌تییه سه‌ر ئابووری جیهان و كه‌مبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وتی خاو.
ئاماژه به‌وه ده‌درێت كه ره‌نگه لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان ٤٢ دۆلار و ٦٠ سه‌نت بۆ ٤٢ دۆلار و ٧٩ سه‌نت بەرهەڵستی بنوێنێت و نرخه‌كه‌ی له‌نێوان ٤٢ دۆلار و ٠٢ سه‌نت بۆ ٤١ دۆلار و ٩٢ سه‌نت بمێنێته‌وه.