09 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 09 حوزەیران 2020
ئەنقەرە - AA
دوێنێ نرخی بەرمیلێک خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە، ٤٣ دۆلار و ٣١ سەنت و رۆژەکەشی بە ٤٠ دۆلار و ٨٠ سەنت تەواو کرد، بەڵام کاتژمێر ٣٠: ٠٩ی بەیانی ئەمڕۆ، نرخی نەوت لەسەدا ٠،٦٦ بەرزبوونەوەی بەخۆوەبینی و گەیشتە ٤١ دۆلار و حەوت سەنت.
لە هەمان کاتدا بەرمیلێک خاوی رۆژئاوای تێکساس بە ٣٨ دۆلار و ٩٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
لە مانگی نیساندا رێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (OPEC) و وڵاتانی دەرەوەی رێکخراوەکە بڕیاری ئەوەیان دا کە ٩،٧ ملیۆن بەرمیل بەرهەمی نەوتیان کەم بکەنەوە، درێژ ردنەوەی بڕیارەکەش بۆ کۆتایی مانگی تەمووز کاریگەری دەبێت لەسەر بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.
هەروەها چاوەڕوان دەکرێت کەمکردنەوەی رێوشوێنەکانی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) لە وڵاتانی جیهاندا ببێتە هۆی بووژانەوەی ئابووری و زیادبوونی خواست لەسەر نەوت.